fbpx

ئێمە کێین؟

هاوپەیمانی بۆ قەربووکردنەوەی دادپەروەرانە  (C4JR)هاوپەیمانێتیی نێوان کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراقییە  داوای قەرەبووکردنەوەی گشگیری بۆ رزگاربووانی تاوانی دڕندەیی لە شەڕی داعشدا لە عێراق دەکات. ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە هەوڵ دەدات بە دوای دابینکردنی بۆشاییەکی هاوبەش و سەلامەتدا دەگەڕێت کە سکاڵاکانی ڕزگاربووانی سەر بە هەموو گرووپە زیانلێکەوتووەکان (یەزیدی، تورکمان، شەبەک، کاکەیی، مەسیحی، شیعە، سونە و ئەوانی تر) وەک پێویست دەخرێنە بەرباس.

هەروەها تێدەکۆشێت بۆ گەیشتن بە ڕاهێنانی پێشکەوتوو و ئاماژەدان بە ستانداردە جیهانییەکان و فێربوون لە هەڵە و سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەکانی تری پاش ململانیی چەکداری داعش لە عێراق.

بیروباوەڕە بنەڕەتییەکانمان ئەمانەن:

  • ڕێزگرتنی تەواو لە یاسای مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان،
  • بڕوای تەواو بە شكۆی خۆڕسکی مرۆڤ،
  • پابەندبوون بە یەکسانیی ڕەگەزی
  • هەموو قوربانییانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤ مافی ڕەوای خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوە.
  • کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی بەهێز مەرجی لەپێشینەیە بۆ سەرکەوتنی دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ
  • ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە قۆناغی دوای ململانێکاندا دەتوانن بەبێ گوێدانە جیاوازییە تایەفی، ئایینی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتیی، ئایدۆلۆژی و جیاکارییەکانی دیکە یاسای نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی قوربانییان بەکار بهێنن.
  • پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕێزگرتنی هاوبەش زۆر گرنگن و پێویستە پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگە و گرووپە جیاجیاکانیان لەسەر بەند بێت.
  • پێویستە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی تووشی قوربانییان بوون بەهۆی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤەوە کاری هەرەلەپێشینە بێت نەک هەر تەنیا بۆ ئەو دەوڵەتانەی پێشێلکارییەکان تیایاندا ڕوویان داوە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵکی جیهانیش.
  • پێویستە هەر پرۆگرامێک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی زیانەکانی پێشێلکاریی قورسی مافەکانی مرۆڤە قوربانییانی لێ ئاگادار بکرێتەوە و لەلایەن ئەوانیشەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و قوربانییان خۆیان لە کات و شێوازێکی گونجاودا ڕازەمەندی لەسەر بدەن.
ئەنجومەنی رزگاربووان

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە نایەوێت لەجیاتی ڕزگاربووان قسە بکات، بەڵکو بۆ ئاگاداریان دەکاتەوە، دەنگی خۆیان یەك بخەن  و شانبەشانی ئەوان ببیسترێن. بۆ دڵنیابوون لەوەی کە مافی قەرەبووکردنەوە لە بەرنامەی کاردایە و دەمێنێتەوە، بۆ دابینکردنی بۆشایی بۆ گفتوگۆ و هاوکاری و بیرکردنەوە نەک تەنها لەگەڵ ڕزگاربووان بەڵکو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان. بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی ڕزگاربووان دامەزرێنرا. پێکدێت لەتاکی ڕزگاربووانی ململانێی داعش لەعێراق و پەیوەستەکانیان. ئەندامانی ئەنجومەنی ڕزگاربووان ڕۆڵی سەرەکی ئەوەیە کە ڕێنوێنی بۆ دەستەی هاوپەیمانی بۆ قەربووکردنەوەی دادپەروەرانە و ڕێکخراوەکانی ئەندام لە بوارە جیاوازەکانی کاری هاوپەیمانیەتیەکە و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕزگاربووان و کۆمەڵگەکانیان و دابینکردنی تێڕوانینی تایبەت بە ئەخڵاقی بەشداری کردن و  ئامانجی ئەو ئەنجومەنە ئەوەیە کە هەوڵەکانی هاوپەیمانیەتیەکە  بەگرنگدانان و هەوڵدان بێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی قوربانیان  و کاریگەر و وەڵامدەرەوەن بن بۆ پێداویستییەکانی تەواوی ڕزگاربووان.