fbpx

(یاسای ژمارە ٢٠، قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ٢٠٠٩)، بۆ ئەوە دانراوە تا قەرەبووی ئەو عێراقییانە بکاتەوە کە کاریگەریی تیرۆریان لەسەرە. ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم یاسایە قوربانییە مەدەنییەکانی جەنگن (بەستەر) یان ئەندامانی خێزانەکانیان، ئەمە لە حاڵەتێکدا کە خودی قوربانییەکان چیتر لە ژیاندا نەمابن. سەرەڕای ئەوەی پرۆژەکە ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنی چەند قەرەبوویەکی مادیی پێشکەش بە قوربانییانی دەستی ململانێکانی داعش پێشکەش دەکات (بەستەر)، بەڵام چەند کەموکورتییەکی دیاری هەن:

• پرۆژەکە تەرکیزی لەسەر قەرەبووکردنەوەی مادییە (بەستەر) و کار لەسەر خزمەتگوزارییەکانی ڕاهێنانەوە ناکات (بەستەر). دڵدانەوە و قایلکردنیشی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە (بەستەر) وەک گوتنی ڕاستییەکان و یادکردنەوەی کارەساتەکان و گرنتیکردنی دووبارە نەبوونەوەیان (بەستەر).

قەرەبووکردنەوەی مادی (بەستەر) لە حاڵەتی مردن، دیارنەمان/ونکردنی بەزۆر، کەمئەندامی، لەناوچوونی ماڵ و سامان و ئەو زیانەنەی پەیوەندیدارن بە کار و پەروەردە و خوێندنەوە. لەبەر ئەوە، بڵاوترین پێشێلکارییەکان و دەرئەنجامە تێکشکێنەرەکانیان وەک توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندیدار بە ململانێوە، بەکۆیلەکردن، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و تەنانەت جینۆسایدش لە یاسای ژمارە ٢٠دا باس نەکراون.

• پێویستە قوربانییان بڕێکی زۆر دۆکۆمێنت پێشکەش بکەن و پارەی زۆر خەرج بکەن تا قەرەبووەکە وەردەگرن (بەستەر). ئەمە بۆ ئەو قوربانییانەی ئاوارە بوون کێشەیەکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو دۆکۆمێنتانەیان لەبەردەستدا نییە یان ڕەنگە لە ماوەی ململانێ چەکدارییەکاندا دۆکۆمێنتەکانیان لەدەست دابێت.

• لەکۆتاییشدا، کەمی بڕی ئەو یارمەتییە داراییەوە وەک قەرەبوو دانراوە (بەستەر) و ساڵانە دەدرێت، کەمی ستافی کارامە و شارەزا، نەبوونی لقی لاوەکی بۆ پێدانی قەرەبووکردنەوەکە، خستنەدەرەوەی چەند گرووپێکی دیاریکراو لە قوربانییان (بەستەر) بەهۆی ئەوەی وا دانراوە کە گوایە لایەنگری داعش بوون، پرۆسەی ماوەدرێژ و ناڕوون وا دەکەن نەتوانرێت جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەشێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدرێت. هەموو ئەم کەموکووڕییانە پێکەوە لەمپەرێکی گەورەن بۆ ئەو قوربانییانەی نیشتەجێی کامپەکانن و دەیانەوێت فایلی قەرەبووکردنەوە پێشکەش بکەن.

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت تۆمار بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵنامەکەمان

خۆت لە لیستی هەواڵنامەکەماندا تۆمار بکە بکە بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و نوێکارییەکان سەبارەت بە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتانی ئێزیدی.

بە سەرکەوتوویی خۆت تۆمار کرد.