fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

گروپی کاری(ﺗوﻧدوﺗﯾژﯾﯽ ﺳﮑﺳﯾﯽ پەﯾوەﻧدﯾﯾدار بە ململانێ و مافی ئافرەتان) ی سەر بەهاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بەردەوامە لە کارکردن

بڵاوکراوەتەوە لە ئاب 25, 2020

هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە گروپێکی کارکردنی دروستکردوە بۆ ئاسانکاری لە بەرێوەبردنی چالاکیەکانی هاوپەیمانتیەتەکە دەربارەی بابەتی ﺗوﻧدوﺗﯾژﯾﯽ ﺳﮑﺳﯾﯽ پەﯾوەﻧدﯾﯾدار ﺑﮫ ململانێ و مافی ئافرەتان، ئەم گروپە کار لەسەر بەرەوپێشبردنی بنەمایەکی نوسراودەکات بۆ پالپشتیکردنی بەرێوەچونی پرۆسەی قەرەبوکردنەوە بە پێی ئەو ستانداردانەی کە لە رەشنووسی یاسای هاوپەیمانتیەتەکە لەسەر قەرەﺑووﮐردﻧﮫوە ﺑۆ ڕزﮔﺎرﺑوواﻧﯽ ﺗوﻧدوﺗﯾژﯾﯽ سکسیی پەﯾوەﻧدﯾﯾدار بە ﻣﻠﻣﻼﻧێکانەوە کە لە سەردەمی دعش لە عێراق ئەنجام دراون داندراوە

ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە پشتگیری کردن وخستنە بواری جێبەجێکردنی رەشنووسی یاسای هاوپەیمانیەتەکەیە و جەخت لەسەر گەیاندنی دەنگی رزگاربوان  دەکاتەوە و تێروانینێکی پەسند و بەهێز لە بابەتی جێندەری دێنێتە کایەوە بۆ چالاکیەکانی هاوپەمانیەتیەکە و پاڵپشتی چالاکیەکانی هاوپەیمانیەتیەکە و پەیرەوی هاوپەیمانیەتیەکە دەکات سەبارەت بە جیاوازی جۆری کۆمەلایەتی

. ئەو رێکخراوانەی ئێستا بەشدارن لەم گروپە بریتین لە رێکخراوەکانی: ئێمە، ئێزیدی بۆ بەڵگەنامەکردن، بێشکۆرین، یەزدا، بێتەر وۆرلد ، دامەزراوەی ئێزیدی سەربەخۆ، لۆتس فلەوە،تەجدید عیراق، دامەزراوەی رزگاری تورکمان، پەیمانگای سەرکردایەتی ئافرەتان، هاریکاری یاسایی ژنان

خاتو نیتا گۆجانی شارەزا لە دامەزراوەی justice Rapid Response کە شارەزایی کرداری هەیە لە دانانی پرۆگرامی تایبەت بە قەرەبوکردنەوەی قوربانیان لە کۆسۆڤۆ بۆ رزگاربوانی توندو تیژی سێکسی پەیوەندیدار بە ململانێ و توندوتیژیی جێندەری، هەلدەستێت بە پیشکەشکردنی پشتگیری بۆ ئەندامانی گروپەکە، هەروەها خاتو گولچین کشتۆو لە رێکخراوی ئێمە کە  لە هەولێرن ئەرکی هەماهەنگی کردنی چالاکیەکانی ئەم گروپەی گرتوەتە ئەستۆ.