یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

پرسیارە باوەکان

تا ئێستا، تەنیا یەک پرۆژە بەفەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە پێشنیار کراوە ئەویش سەرۆکایەتیی عێراقە و ئەو پرۆژەیەش کە پێشنیاری کردووە بریتییە لە “پرۆژەی ژنانی یەزیدیی ڕزگاربوو”.

ئەم پرۆژەیە تایبەت بە ئازاری ئەو ژنە یەزیدییانەی کە لەژێر دەستی داعش ڕزگار کراون و باسی ئەو تاوانە گەورانەی دیکە ناکات کە کراون. لەڕاستیدا، پرۆژەکە باسی ئەو پێشێلکارییە قورسانەی تری مافەکانی مرۆڤیش ناکات (بەستەر) کە بەرامبەر  ئەو ژن و پیاو و کوڕانە کراون کە لای داعش دەستبەسەر نەبوون، هەروەها ئەوانەش کە سەر بە گرووپ و تاقمی ترن و بەهەمان شێوە لەژێر دەستی داعشدا ئازاری زۆریان چەشتووە وەک تورکمانەکان، مەسیحییەکان، شیعە و سوننەکان.

(یاسای ژمارە ٢٠، قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، ٢٠٠٩)، بۆ ئەوە دانراوە تا قەرەبووی ئەو عێراقییانە بکاتەوە کە کاریگەریی تیرۆریان لەسەرە. ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم یاسایە قوربانییە مەدەنییەکانی جەنگن (بەستەر) یان ئەندامانی خێزانەکانیان، ئەمە لە حاڵەتێکدا کە خودی قوربانییەکان چیتر لە ژیاندا نەمابن. سەرەڕای ئەوەی پرۆژەکە ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنی چەند قەرەبوویەکی مادیی پێشکەش بە قوربانییانی دەستی ململانێکانی داعش پێشکەش دەکات (بەستەر)، بەڵام چەند کەموکورتییەکی دیاری هەن:

• پرۆژەکە تەرکیزی لەسەر قەرەبووکردنەوەی مادییە (بەستەر) و کار لەسەر خزمەتگوزارییەکانی ڕاهێنانەوە ناکات (بەستەر). دڵدانەوە و قایلکردنیشی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە (بەستەر) وەک گوتنی ڕاستییەکان و یادکردنەوەی کارەساتەکان و گرنتیکردنی دووبارە نەبوونەوەیان (بەستەر).

• قەرەبووکردنەوەی مادی (بەستەر) لە حاڵەتی مردن، دیارنەمان/ونکردنی بەزۆر، کەمئەندامی، لەناوچوونی ماڵ و سامان و ئەو زیانەنەی پەیوەندیدارن بە کار و پەروەردە و خوێندنەوە. لەبەر ئەوە، بڵاوترین پێشێلکارییەکان و دەرئەنجامە تێکشکێنەرەکانیان وەک توندوتیژیی سێکسیی پەیوەندیدار بە ململانێوە، بەکۆیلەکردن، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز و تەنانەت جینۆسایدش لە یاسای ژمارە ٢٠دا باس نەکراون.

• پێویستە قوربانییان بڕێکی زۆر دۆکۆمێنت پێشکەش بکەن و پارەی زۆر خەرج بکەن تا قەرەبووەکە وەردەگرن (بەستەر). ئەمە بۆ ئەو قوربانییانەی ئاوارە بوون کێشەیەکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو دۆکۆمێنتانەیان لەبەردەستدا نییە یان ڕەنگە لە ماوەی ململانێ چەکدارییەکاندا دۆکۆمێنتەکانیان لەدەست دابێت.

• لەکۆتاییشدا، کەمی بڕی ئەو یارمەتییە داراییەوە وەک قەرەبوو دانراوە (بەستەر) و ساڵانە دەدرێت، کەمی ستافی کارامە و شارەزا، نەبوونی لقی لاوەکی بۆ پێدانی قەرەبووکردنەوەکە، خستنەدەرەوەی چەند گرووپێکی دیاریکراو لە قوربانییان (بەستەر) بەهۆی ئەوەی وا دانراوە کە گوایە لایەنگری داعش بوون، پرۆسەی ماوەدرێژ و ناڕوون وا دەکەن نەتوانرێت جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەشێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدرێت. هەموو ئەم کەموکووڕییانە پێکەوە لەمپەرێکی گەورەن بۆ ئەو قوربانییانەی نیشتەجێی کامپەکانن و دەیانەوێت فایلی قەرەبووکردنەوە پێشکەش بکەن.

ئێمە پێمان وایە دەسەڵاتدارانی عێراق، بە ناوەندی و هەرێمییەوە، پیویستە ببنە سپۆنسەری سەرەکیی پرۆگرامێکی قەرەبووکردنەوەی نەتەوەیی. بەڵام پێویستیشە لایەنە نێودەوڵەتییەکان هان بدرێن بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی قەرەبووکردنەوەکە ئەویش لەڕێگەی بەخشینی پارە یان کۆمەکی ترەوە.

زۆر جار لە دۆخەکانی دوای ململانێدا، پێویستییەکانی قوربانییان فەرامۆش دەکرێن. دوای ئەو تاوانە گەورانەی لە ململانێکانی بەلقان و ڕواندادا کران، گرنگییەکی زۆر دەدرا بەوەی دیاری بکرێت کێ تاوانبارە و کێ تاوانبار نییە و گرنگیی تەواو نەدەدرا بە قوربانییان و یارمەتیدانیان (بەستەر) و بنیاتنانەوەی ژیانیان. لە ئەزموونی پێشووەوە دەزانین کە دوای ململانێکان کڵاوڕۆژنەیەکی بچووک هەیە تا لێوەی گرنگیی بدرێت بە قوربانییان و یارمەتیی بدرێن (بەستەر). تەنیا لەڕێی پەیامێکی ڕوون و یەکگرتووەوە دەتوانین ئەمە بگەیەنینە دونیا.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارە گرانەی ململانێ چەکدارییەکانی دژی داعش خستوویانەتە سەر کەم نەتەوایەتییەکانی عێراق و تەواوی کۆمەڵگە، وەک هاوپەیمانێتییەک  پێویستە لەسەرمان بایەخی لەپێشترمان بۆ ئەم ململانێیە بێت. لە ئێستادا، کاریگەرییەکانی دوای داعش لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە گرنگییەکی زۆریان پێ دەدرێت، ئەمەش هەلێکی گەورەیە تا کار لەسەر کلتووری قەرەبووکردنەوە بکرێت لە عێراقدا (بەستەر). هەر کە ئەمە بنیات نرا، ئیدی دەتوانین ئاسانتر و سەرکەوتووانەتر داوای دادپەروەرییی بکەیەن لەو تاوانانەی لە ململانێی تردا کراون.