یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

هاتنەناو هاوپەیمانێتییەکە

هاتنەناو هاوپەیمانێتییەکە

بڵاوکراوەتەوە لە ئایار 25, 2020

ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە بۆ ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق کراوە دەبێت تا ببن بە ئەندام، بەو مەرجەی بەوپەڕی بڕواوەوە دۆکیومێنتە بنچینەییەکانی هاوپەیمانێتییەکە  قبووڵ بکەن.

بۆچی ببمە ئەندام لەم هاوپەیمانێتیە؟

ئەندامبوون لە ھاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا کۆمەڵێک سوودی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدایە. بەڕوونتر، لەڕێگەی ئەندامبوونەوە لەم هاوپەیمانێتییەدا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی:

  • توانایان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گرفتەکانی دادپەروەریی قۆناغ-بە-قۆناغ- و قەرەبووکردنەوەکان بەهێزتر دەکەن.
  • بەشێوەیەکی کاریگەرتر کار دەکەن، ئەمەش لەڕێگەی ئامادەکردنی داواکاریی و پێشنیاری هاوبەش بۆ پەرەدان بە مافی قوربانیان.
  • لەسەر ئاستی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی دیارتر دەبن.
  • دەرفەتی و هەماهەنگییکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنییدا، کە هەمان تێڕوانین و بۆچوونەکانی ئەمانیان هەیە زیاتر دەبێت.
  • دەستیان دەگات بە سەرچاوە و شارەزایی هاوبەش
  • پەیوەندی لەگەڵ چالاکوان و کەسانی کاریگەری دەوڵەتی و نێودەوڵەتییدا دروست دەکەن.
  • توانای کارکردنیان لەگەڵ ئەوانەی لە هەر ئاستێکدا خاوەن بڕیارن زیاتر دەبێت.
  • پێگەیان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بەهێزتر دەبێت.
  • لەکۆتاییدا، لەڕێی یەکدەنگییانەوە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانن پشتگیریی قوربانییان وەک تاک و خێزانەکانیان بکەن کە لەو کۆمەڵگانەوە هاتوون کە بۆ بەدەستهێنانی مافی قەرەبووکردنەوە کاریان لەگەلدا دەکەن. ئەمەش بۆ خۆی ئەو دابەشبوونە نەتەوەیی/ئاینییە کەم دەکاتەوە و ناوچە سیاسییەکان یەک دەخات و بناغەی بەردەوامیی ئاشتی لە عێراق دادەمەزرێنێت.

ئەگەر خوازیاریت ببیت بە ئەندام لە هاوپەیمانێتیی قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دا، نامەیەک بنێرە بۆ سکرتێری هاوپەیمانێتییەکە لەسەر ئیمەیڵ ئەدرێسی: join@C4JR.org