fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

راپۆرت لەسەر هاوپەیمانی بۆ قەرەبوکردنەوەی دادپەروەرانە

Featured Video Play Icon

بڵاوکراوەتەوە لە تشرینی یه‌كه‌م 6, 2020

هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کاریان کردووە لەسەر داڕشتنی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئەو توندوتیژییە سێکسییانەی پەیوەندییان بە ململانێکانەوە هەبووە و لەماوەی ململانێکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا لە عێراقدا ڕوویان داوە. ئامانجیشیان لەمە ئەوە بووە تیشک بخەنەسەر پێداویستییەکانی ڕزگاربووان. بۆ پاراستنی مافی ڕزگاربووان بۆ قەرەبوکردنەوە و بنیاتنانی شوێنێکی ئارامتر بۆ نەوەکانی داهاتوو کە تێیدا بژین .

زیاتر لە ساڵێک تێپەڕێوە بەسەر ئەو ڕۆژەدا کە سەرۆکایەتیی عێراق یاسای ژنان و کچانی و ڕزگاربووی ئێزیدی پێشکەش بە پەرمان کرد بۆ خوێندنەوە و قبووڵکردن. ئەمە هەنگاوێکی زۆر باش بوو، بەڵام ئەم بابەتە پێویستی بە بەرەوپێشچوونی زیاترە.

هاوپەیمانێتی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە دەیەوێت بابەتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕزگاربووانەی بەهۆی جەنگ و ململانێکانی داعشەوە لە عێراقدا توندوتیژیی پەیوەندیدار بە ململانێی سێکسییان بەرامبەر کراوە بکاتە بابەتێکی گشتی، ئەوەیش بەئامانجی بەرەوپێشبردنی یاسای ژنان و کچانی ڕزگاربووی ئێزیدی و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە.