fbpx

یارمەتیدانی قوربانییانی ململانێکی سەردەمی داعش لە عێراقدا تا تێبگەن کە مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە

دواجار ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق یاساى ڕزگاربوانى ژنانى ئزێدى پەسەند کرد

بڵاوکراوەتەوە لە ئازار 2, 2021

ڕێکەوتی یەکى مارسى ٢٠٢١ دا ئەندامانى ئەجومەنى نوێنەرانى عێراق یاساى ڕزگاربوانى ژنانى ئێزدى تێپەڕاند. ئەم یاسایە کە لەسەر بنەماى پڕۆژە یاسایەک سەرچاوەى گرتووە کە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە مارسى ٢٠١٩ پێشکەشى ئەنجومەنى نوێنەرانى کردووە، بەمەش ئەم یاسایە نەک تەنها دەبێتە مایەى ئاسودەییەک بۆ ژنانى یەزیدى کە دەمێکە چاوەڕوانن بەڵکو بۆ ڕزگاربوانى ئەو کۆمەڵگایانەش کە لەلایەن داعشەوە کراونەتە ئامانج.

کۆمەڵگەى مەدەنى عێراقى، بە ئاسانکارى هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە (C4JR) ڕۆڵى سەرەکى گێڕا لە چالاک کردنى ڕاى گشتى سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەى ڕزگاربوانى ململانێی داعش لە عێراق و پەرەپێدانى پرۆژە یاسا بنەڕەتیەکە. بۆ ئەم مەبەستەش، هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە بۆ خۆى هەڵسا بە داڕشتنى ڕەشنوسى یاسایەک و چەندین کەمپینى داکۆکیکارى چڕی بە ئەنجام گەیاند لە ڕێگاى ناوەندى ڕاگەیاندنى تەقلیدی و ئینتەرنێتەوە، هەروەها هەڵسا بە جێبەجێ کردنى زنجیرەیەک کۆبونەوەى زانیارى پێدان بە ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران و بەرپرسانى دیکەش کە بە شێوە ئۆنڵاین و ڕووبەڕوو دیدارەکان ڕێکخرابوون. هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە هەڵسا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى لەسەر گرنگى کارکردن لەسەر دەرئەنجامەکانى توندوتیژى سێکسی لەکاتى جەنگدا لە ناو عێراق و لە دەرەوەشدا، هەروەها هەماهەنگى کرد لەگەڵ نێردەى هاوکارى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) و ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى بە ئامانجى دۆزینەوەى چارەسەر کە لەبەرژەوەندی ڕزگاربواندا بێت. ئامانجى سەرەکى بریتیە لەوەى تا بکرێت پێوەرە نێودەوڵەتیەکان و باشترین پەیڕەوەکان جێ بەجێ بکرێت لە یاسادانى داهاتوودا.

هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە پێشوازى دەکات لەم هەنگاوە یەکەمەگرنگەى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەرەو سارێژکردنەوەى ئەو زیانەى گەیشتووە بە ڕزگاربوانى تاوانەکانى داعش لە عێراق. لە کۆتایدا، هاوپەیمانى بۆ قەرەبووکردنەوەى دادپەروەرانە هەریەک لە ڕزگاربوان و دەسەڵاتدارانى عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان دڵنیا دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە پابەند بوون لە پێناو گەیشتن بە قەرەبووى دادپەروەرانە بۆ هەموو ڕزگاربوانى ململانێى داعش لە عێراق ئەمەش بە داکۆکیکردن لە خزمەتگوزاریەکانى قەرەبووکردنەوە کە لە یاسا نوێیەکەدا خراوەتە ڕوو کە بگاتە دەستى سوودمەندبووانى دیاریکراو بە بێ هیچ دواکەوتنێک.